بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعات لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی قوتابی وتی: ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بووبەوەنی ئیستکباری جیهانی، ڕۆژی خوێندکار و ڕاگەیاندنی دژایەتی ئیمام لەگەڵ یاسای ڕەگەزپەرستانەی کاپیتۆلاسیۆن، خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامییە.
ناوبراو وتیشی: لە ئەم ڕۆژانەش پیلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو لەلایەن ئیستکباری جیهانی، زایۆنیزم و وڵاتانی دواکەوتوو ناوچەکە بە یارمەتی کۆمەڵێک کەسی نائاگا لە دروست کردنی نائارامی و دەسدرێژی بۆ سەر شاچراغ، قووڵایی دوژمنایەتی ئەوانەی زیاتر لە ڕابردوو ئاشكرا دەکات.
خەتیب درێژەی دا: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان و کۆمەڵگای ئیتلاعاتی ئێران گەلی ئێران دڵنیا دەکاتەوە کە ئەو دوژمنایەتی و نائارامییە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.
Your Comment